blog*spot
Mehmudkan


Wednesday, February 18, 2004

::: "دین‌ و ناسیۆنالیزم، هه‌روه‌ها‌ هه‌ر دابونه‌ریت‌ و باوه‌ڕێكی‌ تریش‌ هه‌رچه‌ند‌ بێ‌ مانا و سووك‌ بێ، هه‌ر به‌و مه‌رجه‌ كه‌ تاك به‌ خه‌ڵكی‌ دیكه‌وه‌ گرێ‌ بدا، هه‌موویان‌ په‌ناگه‌یه‌كن‌ كه‌ مرۆڤ‌ روویان‌ تێده‌كا له‌ به‌ر بێزاری‌ یه‌كجار زۆر‌ له‌ شتێك: ته‌نیایی‌ و دووره‌په‌رێزیی."

Religion and nationalism, as well as any custom and any belief however absurd and degrading, if it only connects the individual with others, are refuges from what man most dreads: isolation.
-- Erich Fromm



رای خۆت بنووسه
::: "وڵاتپارێزی‌ بریتییه‌ له‌ ئه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ بی‌ بكووژی‌ و بكوژرێی‌ بۆ‌ شتی‌ زۆر‌ بچووك‌ و بێبایه‌خ"
Patriotism is the willingness to kill and be killed for trivial reasons.
-- Bertrand Russell



رای خۆت بنووسه رای خۆت بنووسه ........................................................................................

Tuesday, January 06, 2004

::: پێشتر‌ له‌ مه‌هاباد، كابرایه‌كی‌ خوێنشیرین‌‌، به‌ ناوی‌ ئه‌حمه‌دخان،‌ هه‌بوو. ‌نازانم‌ ماوه‌ یان‌ نا. ئه‌حمه‌د خان‌ هه‌ركات‌ كه‌وتبا به‌ر ته‌ئسیری‌ شتێكی‌ گرینگ‌ ده‌یگوت‌: "دنیایه‌كی‌ سه‌یره‌، ئه‌وه‌نده‌ هه‌ڵده‌به‌زێته‌وه"‌.

له‌ دروست‌ كردنی‌ ئه‌م‌ "تۆڕنامه"‌دا، تووشی‌ گرفت‌ هاتم. ‌هانام‌ بۆ گوڵه‌كه‌نم‌ برد. هه‌ر بڵێی‌ یه‌ك‌ و دوو‌ وه‌لامی‌ دامه‌وه‌ و كاره‌كانی، وه‌كوو مولاحیزه‌ ده‌فه‌رموون، بۆ‌ جێبه‌جێ كردم.

جا ئێستا‌ ده‌ڵێم لاسای‌ ئه‌حمه‌دخان‌ بكه‌مه‌وه‌ و بڵێم: دنیایه‌كی‌ سه‌یره‌، هه‌م‌ جێگای‌ جۆرج بوش و سه‌دام‌ حوسێن‌ ده‌بێته‌وه‌، هه‌م‌ جێگا‌ی گوڵه‌گه‌نمه‌كان‌ و وشه‌كانی‌ وه‌كوو ئینسانیه‌ت، دڵاوایی‌، یارمه‌تی و....

گوڵه‌گه‌نم!
دنیایه‌كی‌ سه‌یره‌. ئه‌وه‌نده‌ هه‌ڵده‌به‌زێته‌وه"."

مه‌منوون!



رای خۆت بنووسه ........................................................................................

Saturday, January 03, 2004

::: سلاو. رێگایه‌كی دوورم بڕیوه‌ هه‌تا گه‌یشتوومه‌ته‌ ئێره‌. جارێ ماندووم. پاشان‌ وشه‌كانم‌ به‌ چاوه‌كانتان‌ ده‌ناسێنم‌.


رای خۆت بنووسه ........................................................................................

سه‌ره‌وه

.............................................

ریزی بڵاگه كوردییه‌كان


.............................................

Powered by: Kurd IT Group